به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، لانیكه‌م ١٩٢٢ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له سێداره‌دانی به‌ندكراوان به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له سه‌دا ١٠٦، به‌رزتربووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ١٠ كه‌سی دیكه‌ش له پێش چاو هه‌مووان ئێعدام كراون و هه‌روه‌ها لانیكه‌م ١٦٨ هاووڵاتی دیكه‌ش له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراو. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی “سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره” لانیه‌م لە ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئێران، ساڵانه ڕێژه‌ی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان له ئێران به‌رزتر ده‌بێته‌وه و ڕژیم بایه‌خ به داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان نادات.
