ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٩٠٤ی هه‌تاوی، ٣ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری “ئه‌زنا” سه‌ر به پارێزگای لوڕستان به ناوه‌كانی “شایانی ئه‌سه‌دوڵڵاهی، وه‌هاب موسه‌وی و مسته‌فا”، به هۆی به‌شداریان له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵک دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان له ئه‌و شاره، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌جێ گیانیان به‌ختكردووه. شایانی باسه به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له شاره‌كانی دیكه بریندار بوون، كه به هۆی به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له مافی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه حكومه‌تییه‌كان بێبه‌ش كراون.
