له ڕۆژانی ڕابردوودا، ٨ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌میر جه‌عفه‌ری ڕاد، عرفان شێخ ئیسلامی، شایان كه‌ره‌می، ئه‌حمه‌د نادی و فه‌رهه‌نگ فه‌رامه‌رزی پوور” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “ساری، ماهشههر، بێهبه‌هان، بۆكان و كه‌هنوج” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مۆلا مورادقوبادی، حسێن موراد زه‌مانی و خودایار میرزازاده“، به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان“، له زیندانه‌كانی “فردۆس و تایباد” له سێداره دراون.
