ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانبار،هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به توندییه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگیانی كه‌ره‌ج و هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دا.
به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، فه‌رهه‌نگیانی شاری كه‌ره‌ج كه به هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه، بوون به ئامانجی هێرشی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی. له وڵامی هێری هێزه‌كانی ڕژیمدا، فه‌رهه‌نگیانی ناڕازی جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی بوونی گه‌نده‌ڵی و بایه‌خ نهژانی ڕژیم به ژیانیان، به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه.
