ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فررانباری ١٤٠٣ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی ناڕازی له لانیكه‌م ١٠ شاری ئێران دژ به بایه‌خ نه‌دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی هاووڵاتیان، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستی ناوه‌ندی هه‌واڵی كۆمه‌ڵه گه‌یشتوون، ناڕازیان له شاره‌كانی هه‌مه‌دان، تاران، خوڕه‌م ئاوا، كوهده‌شت، فه‌سا، كرماشان، دۆرود، عه‌لیگوده‌رز، ڕامهۆرمۆز، ڕه‌شت، گه‌ناوه، بابۆل، یاسوج و چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی دیكه‌ی ئێران، ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه بوون. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی كوهده‌شت و فه‌سا، لانیكه‌م دوو هاووڵاتی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوون و تێكهه‌ڵچوونێكی سه‌خت له نێوان ناڕازیان و هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمدا ڕووی داوه، كه له ئه‌نجامدا به‌كرێگیراوێكی ڕژیم كوژرا و ١٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون. هه‌روه‌ها فه‌رمانداری شاری فه‌سا و چه‌ندین گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئێتڵاعات له شاره جیاوازه‌كان له لایه‌ن ناڕازیانه‌وه هێرش كرایه سه‌ریان و سووتێندران.
