ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له شاره جیاوازه‌كانی ئێران، له ڕه‌هه‌ندی ئابووری تێپه‌ڕ بوو و له ڕاپه‌ڕینه‌كاندا، به گشتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كرایه ئامانج.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵك له شاره‌كانی تاران، زه‌نجان، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، خوڕه‌م ئاوا، كرماشان، ئیزه، ئابدانان، نورئابادی مه‌مه‌سه‌نی و ده‌یان شار و شارۆچكه‌ی دیكه له ئێران، به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته هه‌ڵه ئابوورییه‌كانی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه و سزادانی تاوانباران بوون. جێگای ئاماژه‌یه له شاره‌كانی تاران، خوڕه‌م ئاوا و هه‌مه‌دان، ناڕازیان به چه‌كی گه‌رم ده‌سڕێژی گولله‌یان به‌سه‌ردا كراوه، كه به هۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
