ڕۆژی ڕابردوو و هاوكات له‌گه‌ڵ سێهه‌مین ڕۆژی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران، ٩ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” و “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له سێداره دراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، پێنج به‌ندكراو به ناوه‌كانی “سه‌جاد وه‌یسی، عه‌لی ئه‌كبه‌ر به‌رزه‌گه‌ر، په‌یمان زه‌مانی، یه‌حیا په‌ناهی ڕاد و ئه‌مین خوسره‌و ئابادی” به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانه‌كانی “جیرۆفت، بۆرازجان، ئیلام، به‌م و شه‌یبانی ئه‌هواز” ئێعدام كراون. هه‌روه‌ها سێ به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “مه‌حمود زارعی، خوداڕه‌حم ئه‌حمه‌دی و عه‌لی محه‌ممه‌د ده‌ستار” به تۆمه‌تی “په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان” له زیندانه‌كانی “یه‌زد، خاف و بیرجه‌ند” له سێداره دراون. شایانی باسه كه سه‌باره‌ت به ناسناوی كه‌سێكی دیكه کە به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” له زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز ئێعدام كراوه، زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
