ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شاغڵ له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له به‌رده‌م ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه تاكوو ئیزنی هاتنه ده‌ره‌وه به ناڕازیان نه‌ده‌ن، به ئه‌م بۆنه‌یه‌وه كرێكارانی ناڕازی ناچار به كۆبوونه‌وه له ناو شیركه‌ته‌كه‌دا بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكاران نابێته هۆی ده‌ست كێشانەوەیان له داخوازییه‌كانیان، و خوازیاری ئازادی به بێ مه‌رجی پێنج كرێكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی ئه‌و شیركه‌ته بوون.
