ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوێندكاران له زانكۆكانی تاران، ئه‌میر كه‌بیر، شه‌هید بهشتی و خاجه نه‌سیر، به بڵاو كردنه‌وه‌ی چه‌ندین بانگهێشتنامه، خوازیاری به‌شداری خوێندكاران له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا بوون.
به پێی ڕاێۆرتهكان، له بانگهێشتنامهكاندا ئاماژه به‌وه كراوه كه به‌شداری خوێندكاران له شه‌پۆلی نوێ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له ئێران، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئه‌و هاووڵاتیانانهیه كه بوون به قوربانی هه‌ڵه ئابوورییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و له ژێر گوشارێكی زۆری ئابووریدا، ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌امی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه خوێندكاران به به‌شداریان له ناڕه‌زایه‌تییه‌كاندا ده‌بنه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌شداربووانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێویسته هه‌موو ڕێوشوێنه ئیمهنییهكان به مه‌به‌ستی پاراستنی خۆیان بگرنەبەر.
