ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی به‌فرانباری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، له به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌دا، به‌ندكراوان له ٥٥ زیندانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌رده‌وامیان به مانگرتنه‌كانیان دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، زیندانیانی به‌شداربووی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له سه‌د و یه‌كه‌مین حه‌فته‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌پۆلی نوێی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دژ به ده‌سه‌ڵاتی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی، ئه‌و ڕژیمه‌وه به مه‌به‌ستی دیسان کپ کردنەوەی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك، په‌نا بۆ سه‌ركوتی ناڕازیان و له سێداره‌دانیان ده‌بات، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ئه‌وه بزانن كه حكومه‌ت له به‌رامبه‌ر هێزی یه‌كگرتووی خه‌ڵكدا ناتوانه و توانای به‌رگری نییه. له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا، به‌ندكراوان ده‌سخۆشی له خه‌ڵكی ئێران ده‌كەن كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ندین حه‌فته‌دا پشتیوانیان بوون و ڕایگه‌یاندووه كه به هه‌موو توانایانه‌وه پشتیوانی له ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
