ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی شركه‌تی پترۆپارسی پترۆشیمی نگینی مه‌كران، دژ به جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی گه‌یشوو، كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یمانكارانی ئه‌و شیركه‌ته ڕایانگه‌یاندووه حه‌قده‌ستی كرێكاران كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگه پێان نه‌دراوه، ئه‌گه‌ری هه‌یه دوو یان سێ مانگ پاش ده‌ستپێكردنی ساڵی نوێ پێیان بدرێت. له به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌دا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعاتی كار و هه‌روه‌ها پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون.
