ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی میللی له شاری زه‌نجان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان له ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند مانگ له سه‌ر پێدانی پاره‌ی خانووه‌كان به به‌رپرسانی ئه‌و پرۆژه‌یه، نه‌ك ته‌نیا خانووه‌كانیان ڕاده‌ست نه‌كراون، به‌ڵكوو پرۆژه‌كه نیمه‌كاره ڕاوه‌ستاوه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كه‌یان، ڕاده‌ست كرانی خانووه‌كان و هه‌روه‌ها سزادانی تاوانباران بوون.
