به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دوو به‌كرێگیراوی ڕژیم له كۆبوونه‌وه‌ی نیزام موهه‌ندسی ئیسفه‌هان و گه‌چساران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دوو ژن و ئازاریان داون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، ئه‌ندازیارێكی ژن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندازایارانی نیزام موهه‌ندێسی ئیسفه‌هان، له ئاست گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه، به‌ڵام یه‌كێك له به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشی كردووه‌ته سه‌ری و خه‌ڵكی نێو سالۆنهكه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌وه، بهسیجییهكی ڕژیم له شارستانی گه‌چساران هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژنێكی گه‌نج كه سه‌رپۆشه‌كه‌ی داكه‌وتووه و پاش برینداركردنی هه‌ڵهاتووه.