به‌یانی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، پاسێكی هه‌ڵگری ئه‌ندامانی تیمی زۆرانبازی كوردستان له جاده‌ی سنه بۆ هه‌مه‌دان وه‌رگه‌ڕا و به‌وهۆیه‌وه ١٤ كه‌س بریندار بوون.
بە وته‌ی سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری زانكۆی زانیاری كوردستان، ڕووداوەکە کاتژمێر ٤:٥٢ خولەکی بەیانی ڕووی داوە و ١٤ كه‌سی لە سەرنشینه‌كانی پاسەکە بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه گوازراونه‌ته‌وه. چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه ڕایانگه‌یاند: گه‌رده‌نه‌ی سه‌ڵوات ئاوا یه‌كێك له پڕمه‌ترسی ترین جاده‌كانی ئێرانه و ساڵانه ده‌یان شارومه‌ند به‌هۆی خراپی ئه‌و ڕێگا و نزمی كوالێتی ئۆتومبێله‌كانی به‌رهه‌می نێوخۆ ده‌بنه قوربانی.