ڕۆژی شه‌ممه ٢٨ی پووشپه‌ڕ، سه‌دان شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی دانیشتووی كه‌رانه‌ی باخته‌ری دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به خه‌ڵكی لێقه‌وماوی غه‌زه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی، سه‌دان شارومه‌ندی فه‌له‌ستینی له جه‌نین، ڕامه‌ڵڵا و نابلۆس دژ به ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه و گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی به ده‌ست ئاواره‌كانی ئه‌و باریكه‌یه بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل برسیه‌تی وه‌كوو ئامرازێك بۆ ته‌سلیم بوونی خه‌ڵكی غه‌زه به‌كار ده‌بات و جیهان له ئاست ئه‌و جه‌نایه‌ته بێده‌نگی هه‌ڵبژارژدووه. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل له غه‌زه گه‌یشتووه‌ته ٥٨ هه‌زار و ٧٥٨ كه‌س.