ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، پاڕله‌مانی بلژیك به زۆرترین ده‌نگ بڕیارنامه‌ی دانانی سپای پاسدارانی له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌و بڕیارنامه‌یه به ١٣٥ ده‌نگی ئه‌رێ، ١٤ ده‌نگی نا و به‌بێ ده‌نگی بێ لایه‌ن په‌سه‌ند كراوه. بڕیارنامه‌ی دانانی سپای پاسداران له لیستی تیرۆریسمی نێوده‌وڵه‌تی پێشتر له كۆمیسیۆنی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی پاڕله‌مانی بلژیك په‌سه‌ند و ده‌وڵه‌ت ئه‌ركدار كرا تاكوو ئه‌و پێشنیاره له پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپاش بخاته به‌ر ده‌نگدان. ده‌ریا سه‌فایی نوێنه‌ری پاڕله‌مانی بلژێك په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیارنامه‌ی وه‌كوو سه‌ركوتنێكی گه‌وره بۆ خه‌ڵكی ئێران ناو بردووه.