کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی پڕ له‌ چه‌كوچۆڵی هه‌نارده‌كراوی ئێران بۆ حووسییه‌كان

ده‌ستگرتن به‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی پڕ له‌ چه‌كوچۆڵی هه‌نارده‌كراوی ئێران

سیتادی فه‌رمانده‌یی ولایه‌ت یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا(سێنتكام)، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی پووشپه‌ڕ ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی قانوونی یه‌مه‌ن مه‌حمووله‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كراوی چه‌كوچۆڵی كۆماری ئیسلامی كه‌ بۆ حووسییه‌كانی یه‌مه‌نیان ناردبوو، زه‌وت كردووه‌.

به‌پێی به‌یانیه‌ی سێنتكام، ئه‌و مه‌حمووله‌یه‌ بریتیه‌ له‌ ٧٥٠ تۆن ته‌قه‌مه‌نی و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی كه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ سه‌دان مووشه‌كی كڕووزی پێشكه‌وتوو، مووشه‌كی دژه‌ كه‌شتی و دژه‌ فڕین، كڵاوه‌ی مووشه‌كی، په‌دافه‌ند، پارچه‌ی یه‌ده‌كی چكوچۆڵ، سه‌دان ماتۆڕی په‌هباد، ڕادار و ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی. هه‌روه‌ها له‌ نێو مه‌حمووله‌كه‌دا ده‌فته‌رچه‌ی ڕێنماییكردن به‌ زمانی فارسی و نووسراوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری ئیسلامی بێنراوه‌.