له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١٠٠ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ناوچه‌كانی ڕه‌فه‌ح، خان یوونس، نه‌سیرات و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه‌ی له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا سه‌د كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان شارومه‌ندی دیكه‌ی فه‌له‌ستینی بریندار بوون. شایانی باسه كه فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به ئه‌نقه‌ست مه‌خزه‌نی ئاو و كۆگای خۆاكی ئاواره‌كانیان كردووه‌ته ئامانج و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ڕوودانی قه‌یرانی مرۆیی له‌و باریكه‌یه هۆشداریان داوه.