ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ته‌قینه‌وه له كارخانه‌ی وه‌به‌رهێنانی باتری له تایوان، ١٢ كرێكار و چوار هێزی ئاكرگوژێنه‌وه بریندار بوون.
به وته‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی تایوان، هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه هێشتا ڕوون نییه به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه. له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه دا ١٢ كرێكار و چوار هێزی ئاگركوژێنه‌وه به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.