ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری كۆڵن له ئاڵمان، ئاكسیۆنێكیان بۆ پشیتوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و شارومه‌ندانی ئه‌فغانستانی به‌ڕێوه برد.
به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه كاردانه‌وه‌یان به‌رانبه‌ر به شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتیان له ژێر ناوی سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی نیشان داوه و وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری كاردانه‌وه‌ی به‌رینی كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌رانبه‌ر به پێشێلكارییه‌كانی ئه‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره له بواری مافی مرۆڤ بوون.