ڕۆژی شه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، ئه‌حمه‌د شه‌رع و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئازه‌ربایجان دیداری كرد و بڕیاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسڕائیل سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ستبوونی ئه‌و وڵاته به په‌یمانی ئیبراهیم وتوووێژ بكات.
هه‌ر چه‌ند میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مه‌به‌ستی ئه‌و دیداره‌یان ڕێكه‌وتن له سه‌ر بابه‌ته‌كانی نه‌وت و گاز ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و دیدارانه و پلانی ئیسڕائیل بۆ هێرشی داهاتووی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی و پڕۆسه‌ی پارچه‌پارچه‌كردنی ئێران كردووه. له كاتی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی كۆماری ئیسلامی و ئیسڕائیلیش دا هه‌ندێك له شرۆڤه‌كارانی سیاسی باسیان له ئاماده‌كارییه‌كانی ئازه‌ربایجان بۆ داگیركردنی ئازه‌ربایجانی ئێران و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئیسڕائیل له وڵاتی ئازه‌رباجیان بۆ هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران كردبوو. هاوكات ده‌وڵه‌تی توركیاش كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران نیشان نه‌دا و گومان له‌وه ده‌كرێت كه ئیسڕائیل پڕۆژه‌ی مارشاڵ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ بكات.