ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، زیاتر له ١٠٠ ملیۆن كرێكاری هندووستانی دژ به سیاسه‌ته نئۆلیبڕاڵیه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنه دژ به وه‌لانانی یاسای پشتیوانی له كرێكاران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نارندرا موودی به‌ڕێوه چووه و كرێكاران به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری، دیاریكردنی لانیكهمی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بۆ ٨ ساعه‌ت، پێدانی ئیزافه‌كاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و قه‌ده‌غه‌ی بێكاركردنی كرێكاران بوون.