ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی پووشپه‌ڕ، ٥٥ فه‌له‌ستینی دیكه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌ختكرد.
درێژه‌ی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر غه‌زه له حاڵێكدایه كه ئه‌مریكا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له ڕژیمی فاشیستی نتانیاهوو ده‌كات و له تازه‌ترین هه‌وڵی دا، گه‌مارۆی به سه‌ر فڕانچسكا ئاڵبانزه ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری غه‌زه بۆ پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه سه‌پاندووه. به وته‌ی به‌رپرسانی حه‌ماس، ئه‌و گرووپه ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه كه ده دیلی ئیسڕائیلی ئازاد بكات به‌ڵام داوای كردووه كه ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به ته‌واوی له كه‌رتی غه‌زه بچێته ده‌ره‌وه و هێرشه‌كانی ڕابگرێت.