ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، سه‌دان شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له شاری واشینگتۆن دژ به سه‌فه‌ری نتانیاهوو بۆ ئه‌و وڵاته و دیدار له‌گه‌ڵ دۆناڵد ترامپ خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی دووشه‌ممه دۆناڵد ترامپ میوانداری له بنیامین نتانیاهوو كرد و پاش وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاند: سایته ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌ناو چوون و چیتر نایه‌وێت شه‌ڕێكی دیكه ڕوو بدات و بۆ جارێكی دیكه هێرش بكه‌نه سه‌ر كۆماری ئیسلامی. ترامپ وتی: ویتكاف حه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی كۆده‌بێته‌وه و هیواداره دانووستانه‌كانیان به ئاكام بگات و كۆماری ئیسلامی واز له سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كانی بێنێت. هاوكات میدیاكانی ئه‌مریكا باسیان له گوشاری ترامپ بۆ سه‌ر نتانیاهوو به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕ له غه‌زه كرد و هاوكات سه‌دان شارومه‌ندی ئه‌مریكایی له ده‌ره‌وه‌ی گۆشكی سپی دژ به سه‌فه‌ری نتانیاهوو بۆ ئه‌مریكا خۆپێشاندانیان كردووه. شایانی باسه كه شه‌وی ڕابردوو چه‌ندین فه‌له‌ستینی له بۆردوومانی خێوه‌تی ئاواره‌كانی غه‌زه بوونه‌ته قوربانی.