ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی پووشپه‌ڕ، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌یان له كه‌رتی غه‌زه كرده ئامانج و به‌وهۆیه‌وه ٨٠ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، هاوكات له‌گه‌ڵ دانووستانی نێونه‌رانی حه‌ماس و ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له وڵاتی قه‌ته‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل چه‌ند ناوچه‌ی له كه‌رتی غه‌زه به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ٨٠ فه‌له‌ستینی گیانیان به‌ختكردووه و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه گڕی یه‌كه‌می دانووستانه‌كانی نێوان حه‌ماس و ئیسڕائیل بێ ئاكام بووه و گرووپی حه‌ماس ڕازی به دانانی چه‌ك و چوونه‌ده‌ره‌وه له كه‌رتی غه‌زه نه‌بووه.