ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌دۆستانی ئێسكی شه‌هیر دژ به چالاكی مه‌عده‌نه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به هۆڵدینگی چه‌نگیز له ئێسكی شه‌هێر هه‌وڵی لێدانی مه‌عده‌نێكی تازه‌ی زێڕیان له‌و شاره داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ژینگه‌دۆستانه‌وه ڕێگرییان لێكراوه. ژینگه‌دۆستانی توركیا به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ژینگه، شارسازی و گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا خوازیاری ڕاگرتنی چالاكیی شیركه‌ته‌كانی لێدانی مه‌عده‌ن له‌و شاره بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند كه چالاكی مه‌عده‌نه‌كان بووه‌ته هۆی له‌ناوچوونی ژینگه و كه‌شاوه‌رزی و هه‌زاران كه‌س ناچار به كۆچكردن بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی توركیا بوون.