ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی كۆنتڕۆڵی ترافیكی ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌كانی فه‌ڕانسه دژ به كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو یه‌كێتی گه‌وره‌ی كرێكاری فه‌ڕانسه به‌دوای ئه‌ئاكام نه‌گه‌یشتنی دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مانگرتنی گشتیان ڕاگه‌یاندووه. كرێكارانی فڕۆكه‌خانه له فه‌ڕانسه خوازیاری دامه‌زرانی هێزی كاری نوێ، گۆڕانی به‌ڕیوبه‌رانی ناكارامه و زیادكردنی حه‌قده‌ست بوون. شایانی باسه كه به‌هۆی مانگرتنی كرێكاران، ١٧٠ گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و هه‌زاران گه‌شتیار له فڕۆكه‌خانه‌كانی ئورووپادا سه‌رگه‌ردان بوون.