به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا و هه‌ڵكشانی پله‌كانی گه‌رما له یۆنان و ئێسپانیا، سه‌دان هكێتار جه‌نگه‌ڵ له ئاگردا سووتاوه و دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌ش هه‌زار و ٥٠٠ هێكتار له دارستانه‌كانی ئێسپانیا له ئاگردا سووتاوه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به هه‌زاران كه‌س ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دارستانه‌كانی دوورگه‌ی كێرت له یۆنان ئاگری گرتووه و به هه‌زاران گه‌شتیار و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ شاره‌كانی دیكه گوازراونه‌ته‌وه. شایانی باسه كه میدیاكانی توركیاش ڕایانگه‌یاندووه كه ئاگری دارستانه‌كانی ئێزمیر په‌ره‌ی سه‌ندووه و زیاتر له ٥٠ هه‌زار كه‌س ماڵه‌كانیان چۆڵ كردووه.