ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، ٥٥ فه‌له‌ستینی دیكه له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كرد و به ده‌یان كه‌س بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ٤٤ فه‌له‌ستینی له بۆردوومانه‌ی كافه‌كانی نزیك له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه كوژراون و ١١ كه‌س به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ربازانی ئیسڕائیلی بۆ سه‌ر ئاواره‌كان له كاتی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی گیانیان له‌ده‌ست داوه. شایانی باسه كه دۆناڵد ترامپ به میدیاكانی وتووه كه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی ٦٠ ڕۆژه له غه‌زه ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه و به زوویی كار بۆ ئازادی دیلكه‌كان و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ ده‌كه‌ن.