گرووپێك له هاككه‌ره‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی به ناوی “ڕابێرت“، ئیمهیلی كه‌سانی نزیك له دۆناڵد ترامپیان هاك و هه‌ڕه‌شه‌ی فرۆشتنی زانیارییه‌كانی نێو ئیمه‌یله‌كانیان كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆیته‌رز، گرووپی هاككه‌ری ڕابێرت ڕایانگه‌یاندووه كه ئیمه‌یله‌كانی سووزی وایڵز، سه‌رۆكی ده‌فته‌ری كارمه‌ندانی كۆشكی سپی، لیندزی هالیگان یه‌كێك له پارێزه‌ره‌كانی ترامپ، ڕاجر ئێستۆن ڕاوێژكاری ترامپ و ئێستۆرمی دانیێڵز ئه‌كته‌ری پۆڕن كه پێشتر سكاڵای دژی ترامپ تۆمار كردبوو، هاك كردووه و ده‌یانه‌وێت زانیارییه‌كانی نێو ئه‌و ئیمه‌یلانه بفرۆشن، هه‌ر چه‌ند هێشتا مه‌به‌ستی ئه‌و گرووپه ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی بایدن، ئه‌و گرووپه وه‌كوو هاوكاری سپای پاسداران ده‌ستنیشان كرابوو.