به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی ته‌ندرووستی دوو به‌ندكراوی به‌ساڵاچووی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی ڕاحله ڕاحمی پور و مێهران ڕه‌ئووف پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانه‌كانی دیكه ناجێگیره و له ده‌رمان بێبه‌ش كراون.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، ٦٠ به‌ندكراوی ژن بۆ زیندانی قه‌رچه‌ك گوازراونه‌ته‌وه و دۆخی ته‌ندرووستی به‌ندكراوان زۆر خراپه. هه‌روه‌ها چاره‌نووسی به‌ندكراوانی به‌ندی ئه‌منیه‌تی ٢٠٩ نادیاره و بنه‌ماڵه‌كانیان نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستیانن. چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران ده‌ڵێن: هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڕه‌شه له به‌ندكراوان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن له‌به‌ر ئێوه بووه كه ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كراوه‌ته ئامانج. جێگای ئاماژه‌یه كه شارومه‌ندێكی ته‌مه‌ن ٦٩ ساڵی ئێرانی– به‌ریتانیایی به ناوی مێهران ڕئووف چه‌ند نه‌خۆشی هه‌یه و پاش گواستنه‌وه بۆ زیندانی تارانی گه‌وره له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.