کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٨ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان

گیانله‌ده‌ستدانی ١٨ كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو له‌ پاكستان 2

ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی بارینی ڕیژنه‌ی باران و هاتنی لافاو له‌ پاكستان ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌یاله‌تی خه‌یبه‌رپه‌ختۆنخای پاكستان، هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا توانیویانه‌ ٥٨ كه‌س ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كانیان درێژه‌ی هه‌یه‌. هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ بوون و زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزان و ئاژه‌ڵداران گه‌یشتووه‌.