ڕۆژی هه‌ینی ٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ حیزبۆڵڵای لوبنانی پێشێل كرد و ٢٠ جار هێرشی كرده سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌و گرووپه و ١٤ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل ٢٠ جار به‌رزاییه‌كانی نه‌به‌تییه‌یان به چڕی بۆردوومان كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا ١٤ كه‌س بریندار بوون. هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر لوبنان له حاڵێكدایه كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسڕائیل له غه‌زه درێژه‌ی هه‌یه و له ڕۆژانی ڕابردوودا ده‌یان فه‌له‌ستینی له بۆردوومانه‌كانی كه‌رتی غه‌زه گیانیان به‌خت كردووه.