ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، شه‌پۆلی پێنجه‌می مانكرتنی سه‌راسه‌ری كرێكاران له وڵاتی بلژێك ده‌ستی پێكرد و وێستگه‌كانی قه‌تار و فڕۆكه‌خانه‌كان داخران.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی بلژیك گه‌ڵاڵه‌یه‌كی بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی بۆ ٦٦ سال په‌سه‌ند كرد و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌وڵه‌ت ناڕه‌زایه‌تی كرێكاران و كارمه‌ندانی به‌دوای خۆیدا هێنا. ڕۆژی ڕابردوو كرێكارانی به‌شی هاتووچۆ و فڕۆكه‌خانه‌كان دژ به بڕیاری ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشا و هه‌زاران گه‌شتیار له وێستگه‌كانی قه‌تار و فڕۆكه‌خانه‌دا سه‌رگه‌ردان بوون. كرێكارانی ناڕازی به خۆپێشاندان له سه‌ر شه‌قام خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌ن خانه‌نشینی و زیادكردنی حه‌قده‌ست بوون.