به‌پێی ڕاپۆرتی یۆرۆنیووز، بنیامین نتانیاهوو له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌ی دۆناڵد ترامپ بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕی غه‌زه له دوو حه‌فته‌ی داهاتوودا ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنیامین نتانیاهوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی دا به‌ڵێنی به دۆناڵد ترامپ داوه كه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی به شه‌ڕی غه‌زه بێنێت. ئه‌و بڕیاره‌ی ترامپ به‌دوای هێرشه قورسه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ سه‌ر بنكه نیزامی و ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ده‌رچووه و مه‌به‌ستی ترامپ له‌و بڕیاره، په‌ره‌پێدانی په‌یمانی ئیبراهیم و ڕاده‌ستكردنی ئیداره‌ی غه‌زه به چوار وڵاتی عه‌ره‌بی له‌وانه ئیمارات و میسره. به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه، گرووپی حه‌ماس چه‌ك ده‌كرێت و هه‌موو هێزه‌كانی بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه دوور ده‌خرێنه‌وه و هه‌موو دیله‌كان ئازاد ده‌كرێن. شایانی باسه كه له هێرشه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ئیسڕائیل دا بۆ سه‌ر غه‌زه، ٧٠ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ست داوه.