حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كهسری بوودجه بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ٣٠ له سه‌دی مووچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی ده‌ركردووه.
به وته‌ی چالاكانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌ت بڕیاری داوه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می بوودجه مووچه‌ی كارمه‌ندان به ڕێژه‌ی ٣٠ له سه‌د كه‌م بكاته‌وه و هه‌ر كات داهاتی بڕواته سه‌ره‌وه، مووچه‌كان به ته‌واوی په‌رداخت ئه‌كات. پێشتر ده‌وڵه‌تی فێدڕاڵی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌گه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكرێت، ده‌وڵه‌ت به‌شه بوودجه‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت، به‌ڵام حكوووتی هه‌رێم قبووڵی نه‌كردووه و له ئێستادا داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به سیفر گه‌یشتووه. هه‌ندێك له چالاكانی سیاسی ده‌ڵێن: وێڕای ڕاگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیایه‌ك به ته‌نیایی ٢٣ ملیۆن دۆلار پاره‌ی وه‌رگرتووه به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی كارمه‌ندان كه‌م ده‌كاته‌وه.