به وته‌ی دیپلۆماتكارێكی فه‌ڕانسه‌وی، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه چه‌ند ساعه‌ت پێش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، مه‌رجه‌كانی ئه‌و ئاگربه‌سته پێشنیاركراوه‌ی ئه‌مریكای به كۆماری ئیسلامی ڕاگه‌یاندووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌یانی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ ژان نۆئێل بارۆ هاوتا فه‌ڕانسه‌وییه‌كه‌ی گفتگۆی كردووه تاكوو خواستی ئه‌مریكا بۆ ئاگربه‌ستی به مه‌رجی ئه‌و وڵاته و ئیسڕائیل به به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕابگه‌یێنێت. بارۆ داخوازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا و ئیسڕائیلی به عه‌باس عه‌راقچی ڕاگه‌یاندووه و ورده‌كارییه‌كانی گفتگۆی نێوان ئیسڕائیل و ئه‌مریكای به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یاندووه. عه‌باس عه‌راقچیش به ناوبژێوی قه‌ته‌ر مه‌رجه‌كانی قبووڵ كردووه به شه‌رتێك كه دانووستانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی به‌ریتانیا، ئاڵمان و فه‌ڕانسه به‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌ست پێ بكاته‌وه.