ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووای هامبوورگ هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ سێداره ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسته‌كانی كۆماری ئیسلامی و هێرشه‌كانی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران نیشان داوه. ناڕازیان هه‌روه‌ها هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.