ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ جارێكی دیكه هێرشی كرده سه‌ر ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كانی غه‌زه و به‌هۆیه‌وه ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی ڕابردوو وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل به‌دوای ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران ڕایگه‌یاند: سزادانی كۆماری ئیسلامی هێشتا ته‌واو نه‌بووه و ئێستا هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ له‌ناوبردنی گرووپی حه‌ماس به‌كار دێنن. به‌دوای وته‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل، ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته هێرشێكی وه‌حشیانه‌ی كرده ئاواره‌كانی فه‌له‌ستین كه له ڕیزی وه‌رگرتنی یارمه‌تی مرۆیی دا بوون و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، ٢٥ فه‌له‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ١٤٠ كه‌س بریندار بوون. ڕۆژی ڕابردوو فیلیپ لازارینی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئانڕۆئا به میدیاكانی وت، دۆخی دانیشتووانی غه‌زه كاره‌ساتباره و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی گوشاره‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌كانی بوو.