پاش هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین و كوژران و برینداربوونی چه‌ندین فه‌رمانبه‌ر و به‌ندكراو، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده سه‌ر به‌ندكراوان و چه‌ند كه‌سیان بریندار كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، به‌دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، هێدایهتۆڵڵا فه‌رزادی سه‌رۆكی زیندان، گاردی ئه‌منیه‌تی به‌ندیخانه‌ی بۆ سه‌ركوت هاوردووه و به‌شێك له به‌ندكراوانی بۆ زیندانه‌كانی تارانی گه‌وره و فه‌شافوویه گواستووه‌ته‌وه. هاوه‌كات بنه‌ماڵه‌ی به‌شێك له به‌ندكراوان له به‌رده‌م زیندانی ئێڤین دا كۆبوونه‌ته‌وه و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕووڵه‌كانیان بوون.