کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی ناتۆ له‌ لاهه‌ی هوله‌ند

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی دژبه‌رانی ناتۆ له‌ لاهه‌ی هوله‌ند 3

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١ی پووشپه‌ڕ، هه‌زارن دژبه‌ری ڕێكخراوی ئاتلانتیكی شومالی(ناتۆ) له‌ شاری لاهه‌ی هوله‌ند كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شه‌ڕخوازییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ نیشان دا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كه‌س دژ به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ناتۆ كه‌ به‌دانووستانی جه‌نگیناویان بردووه‌ له‌ شاری لاهه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕ و مۆسگه‌ركردنی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری بوون. له‌و چالاكییه‌ دا ئێرانیانی ئازادیخوازیش به‌شدار بوون و به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد دروشمیله‌ فه‌له‌ستینه‌وه‌ تا ئێران،ژن،ژیان،ئازادییان به‌رز كرده‌وه‌ و خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئێران بوون.