کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داخوازی گڕۆسی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی شۆڕای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی

داخوازی گڕۆسی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی شۆڕای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی

ڕافائێل گڕۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕایگه‌یاند: به‌یانی كۆبوونه‌وه‌ی خێرای شۆرای حۆكامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ سه‌ر بابه‌تی بۆردوومانی سایته‌ ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕافائێلگڕۆسیڕایگه‌یاند: به‌ له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی هه‌ستیاری ئێستا له‌ ئێران و گرینگی دابینكردنی ئه‌منیه‌تی ئه‌تۆمی، داوای كۆبوونه‌وه‌ی خێرای ئه‌ندامانی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردووه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ تیشكێكی مه‌ترسیدار له‌ فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویستی به‌ چاودێری زۆرتره‌ تاكوو دڵنیا بێته‌وه‌ كه‌ هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر گیانی خه‌ڵكی ئێران و ناوچه‌كه‌ درووست نابێت.