به‌شداربووانی كۆنفرانسی ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی ناپل له ئیتالیا، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و فه‌له‌ستین، خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسڕائیل له ڕۆژی ١٣ی ژووئه‌ن هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر ئێران، ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له غه‌زه و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی ئێران و فه‌له‌ستینه. ئه‌و شه‌ڕ ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له سه‌ر مه‌عیشه‌تی چینی هه‌ژاری ئێران داده‌نێت و زیانێكی زۆر به حكوومه‌ت ناگه‌یێنێت. ڕزگاری خه‌ڵكی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان له ڕێگه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسڕائیلی ئه‌مپریالیسته‌وه مسۆگه‌ر نابێت و كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ته‌نیا به‌رۆكی ئێران ناگرێت به‌ڵكوو ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی نێوده‌وڵه‌تیی كه هه‌موو ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه. ئێمه خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هێرشه‌كانین و داوا له هه‌موو كرێكارانی جیهان ده‌كه‌ین دژ به شه‌ڕ و ژینۆسایدی خه‌ڵكی ئێران و غه‌زه‌ز ڕاپه‌ڕن.