ڕۆژی هه‌ینی ٣٠ی جۆزه‌ردان، عه‌باس عه‌راقچی به‌شداری دانووستانه‌كانی ژنێڤ له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری سێ وڵاتی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و به‌ریتانیا بوو و ڕایگه‌یاند: خولی دووهه‌می دانووستانه‌كان دووشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی دهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام هێرشه‌كانمان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسڕائیل درێژه‌ی هه‌یه ڕاناگرین.
به‌ێپی ڕاپۆرتی ئه‌لجه‌زیره، نوێنه‌رانی سێ وڵاتی ئورووپایی و عه‌باس عه‌راقچی بۆ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ده‌وڵه‌ته‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كانیان و عه‌راقچیش ڕایگه‌یاندووه كه بۆ درێژه‌دان به دیپلۆماسی ئه‌بێ هێرشه‌كانی ئیسڕائیل كۆتایی پێ بێت. هه‌روه‌ها، ڕافائێل گڕۆسی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی ئه‌تۆمی له سایتی نه‌ته‌نز هۆشداری دا و خوازیاری پاراستنی گیان و ته‌ندرووستی كارمه‌ندانی ئه‌و ڕێكخراوه له ئێران بوو. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاندووه كه ناتوانێت هێرشه‌كانی ئیسڕائیل ڕابگرێت و كۆماری ئیسلامی ته‌نیا دوو حه‌فته كاتی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بێته سه‌ر مێزی دانووستان و مه‌رجه‌كان قبووڵ بكات.