وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: چه‌ندن كۆمپانی و كه‌سایه‌تیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رنامه مووشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌حریم كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌شت دامه‌زراوه، یه‌ك كه‌سایه‌تی و یه‌ك كه‌شتی به تۆمه‌تی دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێشكه‌وتوو بۆ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكاوه ته‌حریم كراون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ڕایانگه‌یاندووه كه سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ به سه‌ر كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی و په‌هبادی ڕژیم ئه‌نجام دراوه.