ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی جۆزه‌ردان، بڕیارنامه‌ی ئاگربه‌ستی خێرای هه‌میشه‌یی له غه‌زه كه له‌لایه‌ن ئیسپانیاوه پێشنیار كرابوو، به زۆرترین ده‌نگ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان په‌سه‌ند كرا.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه له سه‌ر ئاگربه‌ستی خێرا و بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌میشه‌یی له كه‌رتی غه‌زه و هه‌ردوولای شه‌ڕ ئه‌ركدار كراون كه پابه‌ند به‌و بڕیارنامه‌یه بن. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به به‌كاربردنی برسیه‌تی وه‌كوو ئامرازێك بۆ ژینۆسادی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسڕائیل هۆشداری داوه و خوازیاری ده‌ستڕاگه‌یشتنی خه‌ڵكی غه‌زه به یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بوو.