فۆرات كوچاك، نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ له پاڕله‌مانی ئاڵمان ڕۆژی ڕابردوو سه‌باره‌ت به بێبه‌شكردنی وریشه مورادی له ده‌رمان هۆشداری به به‌رپرسانی قه‌زایی ڕژیم دا.
فۆرات كوچاك له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: وێڕای هۆشداری پزیشكانی زیندانی ئێڤین سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی وریشه مورادی، به‌رپرسانی زیندان ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. ناوبراو وێڕای ئاماژه به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و زیندانیكردنی چالاكانی مافی ژن وتی: وریشه مورادی له په‌روه‌نده‌یه‌كی ناڕوون دا به ئێعدام مه‌حكووم كراوه له حاڵێكدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێز و دادڕه‌سی دادپه‌روه‌رانه بێبه‌ش كرابوو. ئێستا ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌یان خستووه‌ته ژێر گوشار و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زاوای وریشه مورادی، هه‌ڕه‌شه‌یان له خۆشكی كردووه. فۆرات كوچاك له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوو.