ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته ئێرانیانی ئازادیخواز له شاره‌كانی فڕانكفۆرت و یۆتۆبێری دژ به كۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانیان كرد.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییانه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئیلاهه حسێن نژاد و به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدام، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خۆپێشانده‌ران له دوو به‌یاننامه‌ی جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی و مانگرتنی كامیۆن‌داران دووپات كرده‌وه و نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنانی كۆمه‌ڵگا نیشان دا.