ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌دان، خاون ماشێنه‌كانی ڕاهداری ئوستانی چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری دژ به نه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نی له به‌رده‌م ئوستانداری شه‌هركورد مانیان گرت.
به پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ماشێن سه‌نگینه‌كانی لۆدێر، شۆفێڵ و بێڵ میكانیكی بلوارێكی شه‌هركوردیان داخستووه و شۆفێره‌كانیان به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م ئوستانداری خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی بوون.