ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری دۆسێلدۆرف له ئاڵمان، بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی و كامیۆن‌داران چالاكییان ئه‌نجام دا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌دا حامیانی كارزای نا بۆ ئێعدام، ئه‌ندامانی كه‌مپه‌ینی نا بۆ سێداره، كانوونی داكۆكی له دیمۆكراسی هوله‌ند و ژماره‌یه‌ك چالاكی سیاسی به‌شدار بوون و خۆپێشانده‌ران به كۆبوونه‌وه له به‌رده‌م وێستگه‌ی قه‌تاری دۆسێلدۆرف، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی بوون. به‌شداربووان هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆیان له مانگرانی سه‌راسه‌ری كامیۆن‌داران دووپات كرده‌وه و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌و كه‌مپه‌ینه بوون.